رێبوار تەها: بە وردی چاودێریی دۆخی کارەبا دەکەین

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، بە وردی چاودێریی دۆخی کارەبا دەکەین.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بۆ جاری دووەم لەگەڵ بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا و لێپرسراوی کەرتەکان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، “بودجەی پێویست بۆ کڕینی محاویلە و سەرجەم پێداویستییە تەکنیکییەکان دابینکراوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی تۆڕی کارەبا”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی کارەبا راسپێردران کە 24 کاتژمێر جارێک راپۆرتی وردی چالاکییەکان و ئاستی خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە پارێزگار بکەن، لەگەڵ مانەوە لە ئامادەباشیی تەواودا بۆ چاککردنەوەی هەر گرفتێکی کتوپڕ.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share