تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی سبەینێی یەکێتی و پارتی چی دەبن؟

بڕیارە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆی سبەینێ، وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر، سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی سبەینێی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دەبێت، وەفدەکەی پارتی، لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێدەکرێت و سەرپەرشتیاری وەفدەکەی یەکێتی دەبێت، هەروەها وەفدەکەی پارتی، لەلایەن هۆشیار زێبارییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی سبەینێ دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، تەوەری یەکەم پەیوەستە بە خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share