کارکردن بە کارتی زانیاری راگیراوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی کارتی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە.

ئاودێر سەلیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی کارتی زانیاریی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی رەسمی نەگەیشتووە بە دەستمان سەبارەت بە راگرتنی کارتی زانیاری و تێکەڵکردنی لەگەڵ کارتی نیشتمانی.

وتیشی، ئێمە لەسەر نووسراوە رەسمییەکان کاری یاسایی خۆمان دەکەین، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە، چونکە بەڵگەنامە رەسمییەکانی کەم دەبێتەوە و لەنێو فەرمانگەکانیش راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان ئاسانتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share