ساڵی رابردوو لە سلێمانی لەدایکبوونی کچ زیاتربووە یان کوڕ؟

بەگوێرەی ئامارێکی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی، ساڵی رابردوو، نزیکەی 10 هەزار منداڵ هاتوونەتە دونیاوە.

د. تاڤان فاتیح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی 2025، پێنج هەزار و 525 منداڵ بە رێگەی سروشتی هاتوونەتە دونیاوە، کە دەکاتە رێژەی %60، هەروەها چوار هەزار و 320 منداڵ بە رێگەی نەشتەرگەری هاتوونەتە دونیاوە، کە دەکاتە رێژەی %40ی لەدایکبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵی رابردوو، پێنج هەزار و 96 منداڵی کوڕ و چوار هەزار و 752 منداڵی کچ، لەدایکبوون، هەروەها 179 حاڵەتی دووانە و نۆ  حاڵەتی سیانە، لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان…
Total
0
Share