کۆمپانیایەکی سویدی، بەهۆی بیرۆکەیەکی زیرەکانەوە، بە سوود وەرگرتن لە ژیریی قەلەڕەشەکان، شەقامەکان خاوێندەکاتەوە.
کۆمپانیای کۆرڤیدی سویدی کە تایبەتە بە خاوێنکردنەوەی شەقامەکان، لە رێگەی بیرۆکەیەکی زیرەکانەی نزیک لە خەیاڵی زانستییەوە، لە رێگەی پێدانی خواردنەوە، قەلەڕەشەکان بۆ ئەوە ئاڕاستە دەکات کە پاشماوەی جگەرە و خاشاکی دیکە کۆبکەنەوە و بیخەنە شوێنی تایبەت بە پاشماوەی خۆڵ و خاشاکەوە.
بیرۆکەکە هیچ جۆرە راهێنان و زۆرلێکردنێکی تێدا نییە، بەڵکو تەنیا پشتبەستووە بە زیرەکیی سروشتیی قەلەڕەشەکان، پاش تاقیکردنەوەی بیرۆکەکە لە نزیک شاری ستۆکهۆڵم، سەرنجدرا قەلەڕەشەکان فێری میکانیزمەکە بوون.
بەگوێرەی ئامارەکان، پاشماوەی جگەرە، دیارترین هۆکاری پیسکەری ژینگەیە لە ستۆکهۆڵم و پاککردنەوەی تێچوویەکی زۆری هەیە، لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە، رێژەی %75ی تێچووی پاککردنەوەی شارەکە کەمدەبێتەوە.