دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، دەروازەکە بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاراندا دەکرێتەوە، ئەوەش دوای چوار رۆژ لە داخستنی بەهۆی بەفربارینەوە.
زێت، دەروازەیەکی نێودەوڵەتییە لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا و بە دیوی تورکیا پێی دەوترێت دەرەجیک.