هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێوە

ئەمڕۆ دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دادەخرێت.

پۆستی سەرۆککۆمار بە گوێرەی نەریتی سیاسیی عێراق پشکی کوردە و دەبێت کوردێک پۆستەکە وەربگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 41 کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کاندیدکردووە.

بەگوێرەی دەستووری عێراق، لەدوای یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.

ئەو کەسەی هەڵدەبژێردرێت پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنە، ئەگەر کەس نەیتوانی ئەو دەنگە بەدەستبهێنێت، دەنگدان دەچێتە گەڕی دووەم لەنێوان ئەو کاندیدانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share