پەروەردەی سۆران، رایگەیاند، سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن پشووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، رایگەیاند، دوای وەرگرتنی دوایین راپۆرتی کەشناسی و ناسەقاگیریی کەشوهەوا بە تایبەت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچە بۆ 15پلە لە ژێر سفر، بۆ سەلامەتیی گیانی پەروەردەکاران و خوێندکاران بەهۆی نالەباریی کەشو هەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنوورەکەمان بڕیارماندا سبەینێ پشووی رەسمی بێت.
دەشڵێت، پشووەکە سەرجەم خوێندنگەکان (حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان دەگرێتەوە.