هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لەبارەی بوونی تەمومژەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و خراپیی رەوشی کەشوهەواوە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن بەهۆی بارینی بەفرەوە، هەروەها لە رێگەکاندا، بەهۆی بوونی تەمەوە، مەودای بینین کەمبووەتەوە؛ داوا لە شۆفێران دەکات، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و مەودای نێوانیان بپارێزن.

دەشڵێت، لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆتان و سەرنشینان، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکرەم ئیمامئۆغلو: نەمانتوانی وابکەین هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە کۆمارەکەماندا یەکسانن

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ رایگەیاند، نەیانتوانی وابکەن هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە وڵاتەکەیاندا یەکسانن و لە دەرەوەی…
Total
0
Share