کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت ( ناوچە سنووریەکان – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و چیای سەفین لە پارێزگەی هەولێر) هەروەها پێشبینیی بارینی بەفر و کڕێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری و ئیدارەی زاخۆ، لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارینی بەفر و باران و کڕێوە زیاتر دەبێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا کاریگەریی شەپۆلی باران و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت و کۆتاییدێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی

دهۆک : 5 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە بەرپرسانە…
Total
0
Share