هاتوچۆی سۆران، هۆشداری بە شۆفێران دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە لە رێگەی سپیلک- شانەدەر بە هۆکاری بارینی بەفرێکی زۆر، بەستەڵەک و شەختە، ئاستەنگی دروستبووە.
دەشڵێت، هاتوچۆ لە رێگەکە بەتەواوی پەکی کەوتووە داوا لە شۆفێران دەکەین تاوەکو پاکدەکرێتەوە بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک، رێگەکە بەکار نەهێنن.