وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا نزیکەی 500 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینییەکان، گوللە و رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوەکرد، “نزیکەی 200 کەس لە رەسافە 67 کەس لە ناوچەی کەرخ برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە 43 بریندار بەهۆی تەقەی دەمـ.ـانچە و 140 بریندار بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە و 86 برینداری دیکەش لە شەوی سەری ساڵدا تۆمارکراون.”
وتەبێژی تەندروستی روونیشیکردەوە، “هەموو حاڵەتەکان فریاگوزاریی سەرەتایی و چاودێریی پزیشکی پێویستیان وەرگرتووە، زۆربەی برینەکانیش سووک بوون.”
لە کۆتاییدا، بەدر داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد “رێوشوێنی پێویست سەبارەت بە هاوردەکردنی یارییە ئاگرینەکان بگرنەبەر”، هەروەها داوای لە دایک و باوکان کرد چاودێریی منداڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان لەم یارییە ئاگرینانە.