هاتوچۆی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستنی شەقام هەیە و داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی راپۆرتەکانی کەشوهەوا و بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی، ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستنی شەقام و گۆڕەپانەکان، داوا لە سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەین بەیانیی زوو تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

​دەشڵێت، دروستبوونی شەختە و بەستنی شەقام و گۆڕەپانەکان دەبێتە هۆی خلیسکان و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل، بۆیە چاوەڕێ بکەن تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ شەقامەکان ئاسایی دەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share