قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی باسی دابەشکردنی پۆستمان نەکردووە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە، بەڵام لە کۆتا کۆبوونەوەی هاوبەشدا باس لە شێوازی دابەشکردنەکە کراوە.

قوباد تاڵەبانی لە سێیەمین کۆڕبەندی هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، سەرەتا بە ساردی دەستیپێکرد، بەڵام کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوە گەرمتر و جدییتر بووە، دەتوانم بە گەشبینییەوە بیڵێم باش چووینەتە پێشەوە.

وتیشی، لە ساڵانی رابردوو دۆخی نێوان پارتی و یەکێتی خراپبوو، گرژییە سیاسییەکان لە خراپترین ئاستدا بووە، بۆیە ئەگەر پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت کاتی بوێت و بە شەو و رۆژێک نەگەینە ئەنجام ئاساییە، بۆ ئەم جارە لە گفتوگۆکانمان نەهاتووین پۆست دابەشبکەین، دەمانەوێت لە خۆمان بپرسین شەراکەت واتای چی؟، بۆ ئێمە واتە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و بەشداربوون لە بڕیارە گرنگەکان، لە بەرێوەبردنی دەوڵەت و پاراستنی، ئێمە دەمانەوێت هاوبەش بین بەشدار نەبین.

باسیلەوەشکرد، ئێمە ویستومانە بیسەلمێنین و دەمانەوێت بەشدارییەکی جدیتر و کاریگەرترمان هەبێت، ئەوەی باسمان نەکردووە پۆستە، باسمان لە شێوازی بەڕێوەبردن کردووە.

قوباد تاڵەبانی ئاشکراشیکرد، لە کۆتا کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی باسمانلەوەکرد، ئالیەتی هەڵبژاردنی حکومەتی داهاتوو چۆن دەبێت، نەک ئەوەی پۆستەکان لای کێ دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share