هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

هاتوچۆی هەولێر، هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهۆی بارینی بەفر رێگەی هەولێر بەرەو شەقڵاوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە داوا لە شۆفێران دەکەین ئەو رێگەیە بەکارنەهێنن.

دەشڵێت، هەرچەندە تیمەکانی راماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاککردنەوەی رێگەکە و رامالینی بەفر، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی بارینی بەفر و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر لەهەندێک شوێن رێگەکە بەستوویەتی ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە، ئێستا رێگەکە شیاوی بەکارهێنان نییە، وەهەروها رێگەی شەقڵاوە بەرەو هیران و رێگەی لۆفەکانی گەرۆتە بەهەمان شێوە بەهۆی بارینی بەفر شیاوی بەکارهێنان نین .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share