رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەناو شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی GMC  سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە چوارڕیانی نزیک قەڵای شێروانە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری GMC ویستوویەتی بە ئاراستەی قەزای رزگاری بڕوات، لەگەڵ ماتۆڕسکیلێکدا پێکیانداداوە کە بە ئاراستەی گردە گۆزینە رۆیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلکە لەگەڵ دوو سەرنشینی برینداربوون، کە لەدایکبووی 2005، 2008 و 2009 بوون.

دەشڵێت، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێک لە وەزارەتی شارەوانی: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ دەگرێتەوە

چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا…
Total
0
Share