لیژنەی باڵای ئەمنیی راپەڕین پەیامێکی بڵاوکردەوە

لیژنەی باڵای ئەمنیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەپێناو دەربڕینی ئاهەنگ و خۆشی، بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2026ەوە، بەشێوازێکی ئارام و دوور لە هەر توندوتیژییەک، پێویستە هاوڵاتییان رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن و جێبەجێیان بکەن:

– سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ پاراستنی ئارامی، ئاسایش و سەروماڵی هاوڵاتییان و شوێنە گشتیەکان.

– بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە.

– لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەشێوازێک کە سەرپێچی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بێت، قەدەغەیە.

– بەرتەسککردنەوەی رێگەکانی پیادەڕۆی و شۆفێری لە شوێنە گشتییەکان و ئەو شوێنانەی چالاکی هونەریی تێدا ئەنجامدەدرێت بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

– تێکدانی ئارامی و نانەوەی پشێوی، بەهەر شێوەیەک، بەرامبەر بە هاوڵاتییان قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: تـ.ـەرمی ئەو گەشتیارەی کە لە ڕووباری سیروان خـ.ـنکابوو دۆزرایەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، تـ.ـەرمی گەشتیارە بە ڕەگەز عەرەبەکە دۆزرایەوە. موقەدەم زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە…
Total
0
Share