بەبۆنەی ئاهەنگی سەری ساڵەوە، شەقامێک لە سلێمانی بەربەست دەکرێت.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی ئاهەنگی سەری ساڵەوە، لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، شەقامی سالم، لەلای باخی گشتییەوە تاوەکو پردی خەسرەو خاڵ بەربەستدەکرێت.
وتیشی، سەرجەم ئەو کۆڵانانەش کە دەچنەوە سەر ئەو شەقامە دادەخرێن.