غالب محەمەد: 24 کاتژمێرە هوبەل نەخەوتووە

غالب محەمەد ئاشکرایدەکات، بە پێنج کورسی وامان لە هوبەل کرد 24 کاتژمێر نەخەوێت، هەروەها ویستم بە هوبەل بڵێم کە تۆ هیچ نیت.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، ئەوەی بۆ مرۆڤ خۆشە بۆیان پێشنیارکردووین، هەروەها ئەوەی هەڕەشەیە، بە گرتن و فڕاندنەوە هەموویان بەرامبەرمان کردووە، بەڵام ئێمە وتمان، بەردەوامدەبین”.

وتیشی، “پارتـ.ـی باش ئێمە دەناسێت و ئێمە لە هیچ ناترسین، ویستم بە بتەکان، بەتایبەت بە هوبەل بڵێم کە تۆ هیچ نیت، دەتوانین بە پێنج کورسی وا لە هوبەل بکەین 24 کاتژمێر نەخەوێت، بۆیە شەوی رابردوو نەخەوتبوو”.

تێبینی:
ھوبەل: (بە عەرەبی: ھُبَل) خوداوەندێک بووە لە عەرەبستانی پێش ئیسلام، لەلایەن عەرەبەکانەوە پەرستراوە، بەتایبەتی لەلایەن قوڕەیشەکانەوە کە پەیکەرەکەی لە کەعبە لە مەککە داندرابوو، پاش رزگارکردنی مەککە لەگەڵ 306 بتی دیکە کە لە کەعبەدا بوون تێکشکێندران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەكاتەوە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانیان كردبووین و مامەڵەكانیان تەواونەكرابوو، دەتوانن…
Total
0
Share