تـ.ـەقینەوەیەک لە بەنزینخانەی هەڵگورد لە سلێمانی روویدا

کەمێک لەمەوبەر، تـ.ـەقینەوەیەکی بەهێز لە بەنزینخانەی هەڵگورد لە سلێمانی روویدا و بەپێی زانیارییەکان، زیانی گیانی هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، سیستمی غازی بەنزینخانەکە تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس بریندارن و زیان بەر چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوتووە.

وتیشی، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە شوێنی رووداوەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share