پۆلیسی سۆران: کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی داری کریسمس دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی داری کریسمس دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە 27ی کانوونی یەکەمی 2025 کاتژمێر 9ی شەو لە شەقامی کاوە کەسێکی نەناسراو هەستاوە بە سـ.ـووتاندنی دارێکی رازاوەی سەری ساڵ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و دوای بەدواداچوونی ورد لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران و هۆبەی کامێراکان لە بەشی نەهێشتنی تاوان توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت.

دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240ی یاسای سزادان دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share