پردێک زیانی بەرکەوتووە و شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پردی گوندی قەرەچەم بۆ باوەنور زیانی بەرکەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتـ.ـوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری سیروان پردی گوندی قەرەچەم بۆ باوەنور زیانی بەرکەوتووە.

دەشڵێت، پردەکە داخراوە، هاتوچۆی تێدا ناکرێت، پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share