نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 143 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 142 هەزار و 450 دینار.

بە بۆچوونی شارەزایان، هۆکاری دابەزینی بەهای دینار، نزیکبوونەوەیە لە سەری ساڵ و زیادبوونی خواستی گەشتیارانە لەسەر دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عادل حەسەن: پێویستە مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی مامۆستایان دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: سەرەڕای قەدەغەکردنی بەڵام مارکێتەکانی هەرێم پڕن لە مریشکی بەستوو

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای بڕیاری قەدەغەکردنی، بەڵام مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان پڕن لە مریشکی…
Total
0
Share