سەعدی پیرە: پارتـ.ـی هەر ئەوە ماوە بڵێت ئەم بارانەش من دەیبارێنم

سەعدی پیرە رایدەگەیەنێت، پـ.ـارتی هەموو دۆسیە و مەلەفەکانی بۆ خۆی قۆرخکردووە و هەر ئەوە ماوە بڵێت ئەو بارانەش من دەیبارێنم.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یەکێتی هەرگیز لەسەر پرسەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵکو ئەوە پارتـ.ـیە کێشە و بەربەست بۆ بەرەوپێشچوونی پرسەکان دروستدەکات.

دەشڵێت، پارتی بە تەنیا ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت، پۆستی سەرۆککۆمار بەش و مافی یەکێتیە و پێشتر لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ پـ.ـارتی رێککەوتووین، ئەگەریش پـ.ـارتی بەمە نارازییە با بچێت بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت.

باسی لەوەشکرد، پاشان پـ.ـارتی هەموو دۆسیە و مەلەفەکانی بۆ خۆی قۆرخکردووە، دۆسیەی ئەمنیی، وزە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەلایە، هەر ئەوە ماوە بڵێن ئەو بارانە ئەگەر ئێمە نەبووینایە نەدەباری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ هەیبەت حەلبوسی: هیوادارین هەڵبژاردنتان دەروازەی خێر بێت

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبوسی دەكات. مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی…
Total
0
Share