فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان هێزە کوردییەکان هەواڵیكی خۆشە و بەرژەوەندی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزێت.
مەزڵوم عەبدی، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاند، “سەرکەوتنی گفتوگۆی نێوان (ئەنەکەسە) و پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد (پەیەنەکە) دەستکەوتێکی باشە بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان”.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات نوسیویشیەتی، “ئەرکی هەر کەسێکە کە لەم کاتەدا یەکڕیزی بپارێزێت، چونکە لە، چەند ڕۆژەدا قۆناغێکی نوێ هاتووەتە پێشەوە”.
Serkeftina dîyaloga di navbera ENKS û PYNKyê de ji bo me armanc e. Lihevkirinên me bi dest xistine girîng in û berjewendîyên xelkê me diparêzin.
Erka her kesî ye ku amadekarîyên gava nû ya yekrêzîyê bike da ku di nava rojên pêş de em bi qonaxeke nû li hev bicivin!— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) January 31, 2021
ماوەی چەند مانگێکە گفتوگۆی نێوان پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد (پەیەنەکە) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) لەسەر چۆنیەتی ئیدارەدانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەدان و بە وتەی مەزڵوم عەبدی گفتوگۆکان قۆناغێکی گرنگی بڕیووە.