هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایگەیاند، رێگەی چەرموو سیتی بەربەست کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە رێگەی چوون و هاتن بۆ گەڕەکی چەرموو سیتی لەسەر رێگەی دووسایدی کەرکوک- سلێمانی کاری تێدادەکرێت و بەربەست کراوە.
دەشڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین رێگەی تەنیشت بەشەناوخۆیی کچان بەکاربهێنن”.