وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گرفتێک لە کێڵگەی کۆرمۆر دروستبووە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر، بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمیکردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی هەزار مێگاوات کارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەگەڵ تیمەکانی دانەغاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.