دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئامادەیی کۆی دامودەزگاکانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد هەرێمی کوردستان لەبەردەم هاتنی شەپۆلێکی گەشتیاردایە.
ئیبراهیم مەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، داتاکانی هاتنی گەشتیاران دڵخۆشکەرن و کارەکانیان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ چڕکردووەتەوە، هەروەها چەندین لیژنە پێکهێنراون کە ئەرکیان بریتیدەبێت لە پێشوازیکردن، دابەشکردنی نامیلکە بەسەر گەشتیاران و میوانداریکردن لە بازگەکان.
دەشڵێت، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رێژەی هاتنی گەشتیاران لەم وەرزەدا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات و گەشتیارێکی زۆر روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.