مەزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكرات پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەزڵوم عەبدیدا هاتووە، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە یەكخستنی هێزە سەربازییەكان، بەڵام بەوجۆرەبێت کە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت.
دەشڵێت، بۆچوونمان وایە کە چارەسەری پرسەکان لە سوریادا ناناوەندێتی (لامەرکەزی) بێت، هەروەها بابەتی دەستووری گرنگ هەیە کە پێویستیان بە کات هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک، کە سوودی بۆ هەموو سوریا هەبێت.
مەزڵوم عەبدی ئەوەشی خستەڕوو، بەرەوپێشچوونی باش بەدەستهاتووە لە دروستکردنی روانگەیەکی هاوبەش سەبارەت بە سنوورەکانی وڵات.
باسی لەوەشکردووە، فۆڕم و شێوازی حکومڕانی و بەشداریی پێکهاتەکان لە سوریای نوێدا، پیویستی بە دیالۆگ و گفتوگۆی قووڵتر هەیە.