کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی شەممە ناسەقامگیریی کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە بە (1-2) پلە نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەو نمەباران لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات (پارێزگای هەڵەبجە) دەستپێدەکات لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، پاشان کاریگەریی دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.

ئەوەش دەڵێت، هەروەها بۆ کاتەکانی بەیانیی رۆژی شەممە ناسەقامگیریی کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبوونەوە دەکات لەگەڵ نمەباران لە ناوچە جیاجیا کاندا و بەفرێکی کەم بۆ مام ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت و کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەردەوامدەبێت، پلەی گەرمی بە (1- 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ :11 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share