شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی چڕی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و خۆتان بۆ شەڕەبەفر ئامادەبکەن.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، لە رۆژانی 30ی کانونی یەکەمی 2025 و 31ی کانونی یەکەمی 2025، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بەڕێوەیە و ئەگەر هەیە لە سەنتەری هەندێک له شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان بەفرببارێت.
دەشڵێت، ئەگەر بارستەهەوا ساردەکە کە سەرچاوەکەی لە سیبیریاوه هاتووە، زیاتر شۆڕببێتەوە بۆ ناوچە نزمایی و دەشتاییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر هەیە بەفربارین بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سۆران، راپەڕین، زاخۆ، سلێمانی، هەڵەبجە، هەورامان، بەرزاییەکانی شوان، بانی مەقان، قەرەهەنجیر، بەرزاییەکانی کەسنەزان، شەقڵاوە، کۆڕێ، پیرمام، کۆیە لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکوک، چیای شەنگال و بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە.
.