هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ساڵی  نوێ مامەڵەی هاوڵاتییان راییناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، “ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ لە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسی لە ساڵی نوێدا، هیچ جۆرە پسوڵەیەک لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان نابڕدرێت”.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی لەو ماوەیەدا مامەڵەکانیان تووشی سزای دواکەوتن دەبێت دەبەخشرێن لە سزای دواکەوتن بە پێی ناوەڕۆکی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان.. لە داستانی كۆبانێ و شكاندنی داعشەوە بەرەو ناساندنی فەرمیی خۆبەڕێوەبەری

ئەمڕۆ ساڵیادی دەستپێكی قۆناغێكی گرنگی پارچەیەكی كوردستانە، یادی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر ڕژێمی سوریا، دواتریش شەڕ و بەرگری…
Total
0
Share