نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە چوار هەزار و 500 دۆلار نزیکبووەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆردی نوێ لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی و یەک ئۆنسەی گەیشتە چوار هەزار و 492 دۆلار.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە چوار هەزار و 492 دۆلار.

پێشبینیدەکرێت نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و بەربەستی چوار هەزار و 500 دۆلار تێپەڕێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share