سوننەکان داوایەکی محەمەد حەلبوسی رەتدەکەنەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایەکی محەمەد حەلبوسی، بۆ بوونەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتدەکەنەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، داوایکردووە جارێکی دیکە کاندید بکرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام داواکەی لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی کۆبوونەوەکەوە رەتکراوەتەوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبی سیادە، داوایکردووە بە زووترین کات بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کاندیدێک کە پەسەندی هەمووان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ دانيشتووانى گوندی هەرمۆتە: بە پێویستم زانی خۆم بێمە خزمەتتان و دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەمیشە لە دڵەوە نزیكی ئێوەبووم

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە سەردانێكدا بۆ گوندی هەرمۆتە لە سنووری كۆیە لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی…
Total
0
Share