مادۆرۆ بۆ ترەمپ: باشترە جارێ ئاگات لە کێشەکانی وڵاتەکەی خۆت بێت

سەرۆکی ڤێنزوێلا وەڵامی هاوتا ئەمریکییەکەی دەداتەوە و دەڵێت، باشترە لەجیاتیی ئەوەی هەڕەشە لە ئێمە بکات، ئاگای لە کێشەکانی وڵاتەکەی خۆی بێت.

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤێنزوێلا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وڵاتەکەی خۆی و جیهانیش، لە رووی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە باشتر دەبوو، ئەگەر سەرنجی لەسەر کێشەکانی وڵاتەکەی خۆی بووایە.

وتیشی، با هێندە ئاگای لە ڤێنزوێلا نەبێت و باشترە بە وڵاتەکەی خۆیدا بچێتەوە.

ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو، کە ئەمریکا بەم زووانە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی لە ڤێنزوێلا دەستپێدەکات و دەیەوێت هێرشێکی فراوانتر لە دژی کارتێڵەکانی ماددەی هۆشبەر لە تەواوی ئەمریکای لاتین ئەنجامبدات، نەک تەنها لە ڤێنزوێلا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share