تاوەکو ئێستا نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری هەندێک لە شارەکان دابەشنەکراوە، نرخەکەشی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، دابەشکردنی نەوتی سپی لە چواردەوری سەنتەری شار نزیکە لە کۆتاییهاتن، بەڵام هیچ رێنماییەکمان بۆ نەهاتووە کە ئاماژە بە دابەشکردنی نەوت بکات، لە سەنتەری شار.
بەپێی زانیارییەکان، ئێستا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک لەنێوان 170 بۆ 175 هەزار دیناردایە، هەروەها لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی لەنێوان 165 بۆ 170 هەزاردایە.