تۆڕێکی هەواڵی ساختەی پاراستنی پـ.ـارتی لە ئێـ.ـران ئاشکراکرا و خرایە ژێر لێکۆڵینەوە

بەپێی زانیارییەکان، تۆڕێکی هەواڵی ساخـ.ـتەی پاراسـ.ـتنی پـ.ـارتی، لە ئێـ.ـران ئاشکراکرا و دواتر  ئاژانسی میـ.ـهر، ئەو هەواڵەی لەسەر قوباد تاڵەبانی بڵاویکردبووەوە، سڕییەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، لە ئێـ.ـران، تۆڕێکی هەواڵی سـ.ـاختەی پاراسـ.ـتنی پـ.ـارتی ئاشکراکرا و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، ئەو تۆڕە کاریان لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست کردووە لەسەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردەکانی ئەو حزبە.

ئەو سەرچاوەیە شێوازی کارکردنی ئەو تۆڕەی روونکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، تۆڕەکە لە رێگەی پارەیەکی زەبەلاحەوە دزەیانکردووەتە ناو چەند دامەزراوەیەکی میدیاییەوە، پاش ئەوەی هەواڵێکی ناڕاست لەسەر قوباد تاڵەبانی بڵاودەکەنەوە، حکومەتی ئێـ.ـران لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجامدەدات، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، ئەو تۆڕەی پاراسـ.ـتنی پـ.ـارتی ئاشکرادەبێت و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاژانسی مـ.ـیهر، وەک داوای لێبوردن، ئەو هەواڵەیان سڕییەوە کە لەسەر قوباد تاڵەبانی بڵاویانکردبووەوە.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share