سبەینێ لەم شوێنانە نەوت دابەشدەکرێت

یەکەی سووتەمەنیی قائیقامیەتی چەمچەماڵ، سبەینێ سێشەممە نەوت دابەشدەکرێت.

یەکەی سووتەمەنیی قائیقامیەتی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، سبەینێ سێشەممە لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش، تەکیە، ئاغجەلەر و تەقتەق(قەڵاتە) نەوت دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردووەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن کە بڕەکەی 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share