عێراق تا مانگی 9ی ئەمساڵ 67 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، عێراق تاوەکو مانگی نۆی ئەمساڵ، زیاتر لە 67 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی نۆی ئەمساڵ، گەیشتووەتە 67 ملیۆن و 977 هەزار بەرمیل نەوتی خاو.

ئەوەشی خستەڕوو، مانگی هەشت، عێراق زۆرترین بڕی نەوتی هەناردەکردووە و مانگی دووش کەمترین بڕ هەناردەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share