سودانی دەزگای هەواڵگری بەڕێوەدەبات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەزگای هەواڵگریی خستەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی خۆیەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی فەرمان لە خوودی سەرۆك وەزیرانەوە وەربگرێت و راستەوخۆ خۆی سەرپەرشتیی دەزگاكەكە بكات.

بڕیارەكەی سودانی دوای سەردانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی بۆ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ كاربەدەستانی دەزگاكەدا دێت.

بەشێك لە میدیای عێراقی و چاودێران دەڵێن، هۆكاری بڕیارەكەی سودانی، ناكۆكییە لەبارەی بەڕێوەبردنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، چونكە لایەنە شیعییەكان هاودەنگ نین لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە، بۆیە سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە بە شێوەیەكی كاتی خوودی خۆی سەرپەرشتیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای…
Total
0
Share