بنکەکانی دابەشکردنی قەرەبوو تاوەکو کاتژمێر چەند کراوە دەبن؟

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، بنکەکانی دابەشکردنی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو کراوە دەبن.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و لەڕووی ئەمنییەوە زۆر بەباشی کۆنتڕۆڵکراوە.

وتیشی، بنکەکانی دابەشکردنی قەرەبووەکە لە بانک تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو کراوە دەبن بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو خێزانانەی تۆمارکراون قەرەبووەکەیان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share