عەتا محەمەد رایگەیاند، بڕی قەرەبووکردنەوەی ماڵەکانی چەمچەماڵ لە 400 هەزار بۆ چوار ملیۆن و 950 هەزار دینارە.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایگەیاند، “بەپێی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر ماڵەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەری کەوتوون خەمڵاندن کراوە، هەرکەسە و بەپێی بڕی زیانەکەی قەرەبوو دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، کەمترین بڕی قەرەبوو کە دیاریکرابێت لە دەوری 400 هەزار دیناردا بووە و زۆرترین قەرەبووش چوار ملیۆن و 950 ملیۆن دینار بووە.