وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، رایگەیاند، لەسەر رێگەی سلێمانی-عەربەت ئۆتۆمبێلێک سووتا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر رێگەی سلێمانی-عەربەت، لەناو بەنزینخانەیەکدا ئۆتۆمبێلێک سووتا.
وتیشی، هۆکاری ئاگرەکە تاوەکو ئێستا نازاندرێت، رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.