عەتا محەمەد رایدەگەیەنێت، سبەینێ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی دووشەممە، لە هۆڵی سالار فەقێ لە چەمچەماڵ بەشی یەکەمی هاوکارییەکانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
وتیشی، هاوکارییەکانی سبەینێ، سەنتەری چەمچەماڵ دەگرێتەوە، هاوکارییەکان بە دوو قۆناغی جیاواز بەسەر 620 خێزاندا دابەشدەکرێت، قۆناغی یەکەم کاتژمێر 9ی بەیانی، قۆناغی دووەم لە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دابەشدەکرێت.