بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بخرێتە سەرووی هەموو ململانێیەکانەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، دوایین هەوڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێکرا.

هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێرا بکرێت و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بخرێتە سەرووی هەموو ململانێیەکانەوە، بەشێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی خەڵک پارێزراوبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی حورییەت: مانگی داهاتوو پـەکەکە دەستدەکات بە پرۆسەی چەکدانان

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ دەستکردن بە پرۆسەی چەکدانان. رۆژنامەکە…
Total
0
Share