لیژنەی بوژانەوەی چەمچەماڵ ئاشکرایدەکات، هاوکارییەکانی چەمچەماڵ گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دینار و 360 ملیۆن دینار.
لیژنەی بوژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، کاری خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتاییهاتووە و رێکارەکانی قەرەبووکردنەوە ماوە، هەروەها بڕی هاوکارییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دینار و 360 ملیۆن دینار.
لەبارەی چۆنیەتی وەرگرتنی قەرەبووەکەوە، ئاشكرایکرد، زیانلێکەوتووان لە رێگەی چەکێکەوە پارەکانیان بە کاش وەردەگرن، قەرەبووی لەپێشینە ماڵەکان، ئۆتۆمبێل و دواتر شوێنە بازرگانییەکان دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، قەرەبووەکە بەشێوەیەکە زیانلێکەوتووان بتوانن بە زیادەوە ئەو کەلوپەلانەیان بکڕنەوە کە زیانیان پێگەیشتووە.