وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حهج وعومرهی هەرێمی كوردستان رایگهیاند، عومرەکارێکی کورد بە ناوی (سەباح عەبدوڵڵا) لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
كاروان ستوونی، وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حهج وعومرهی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، عومرەکارەکە خەڵکی شاری هەولێرە، تهمهنی سهرووی 60 ساڵە، دوای تەواوکردنی مەراسیمی عومرە، لە رێگەی گەڕانەوە لە نزیک شاری سکاکا، توشی وەستانی مێشک بووە و ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆچی دواییکردووە.
وتیشی، ئەم عومرەکارە، 13ـهەمین عومرەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیە کۆچی دوایی کردبێت.