بەپێی زانیارییەکان، بە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران چوار کەس لە وەزارەتی تەندروستی دامەزراون کە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد، سێ لەو کەسانە خەڵکی سوریان و یەکێکیشیان ئێرانییە؛ لەو ژمارەیە سیانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر و یەکێکیشیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، دامەزراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، جگە لەوانەش، کەسی دیکەش دامەزراون کە خەڵکی فـ.ـەڵەستینن و ئێستا مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، لەکاتێکدا، رێگری دەکرێت لە خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشی پزیشکی کە کوردن و بەمەبەستی دامەزراندنیان، ناڕەزایی دەردەبڕن.