بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: رەشەبا بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ رەشەبا بە خێرایی مامناوەند و لەسەرخۆ بەردەوامدەبێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با لەنێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند(10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزتردەبێتەوە، خێرایی با لەنێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند(10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share