بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگ، کۆبوونەوەکانی روسـ.ـیا و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا و روسیا لە مەیامی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان لەبارەی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا دەستپێبکەن.
ئەم گەڕەی کۆبوونەوەکان لە کاتێکدایە، ڤۆلۆدمێر زلێنسکی لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا کۆنوسێکی لەبارەی دانوستانەکانی بەرلین لەنێوان ئۆکرانیا و ئەمریکا ئامادەکرد و جەختیکردەوە روسـ.ـیا دەیەوێت جەنگ بەرێتە ساڵی نوێوە.